ناس کورد-
یارییەکی تۆپی پێی ئافرەتان لە نێوان دوو تیپی خولی زانکۆکانی ئەمریکادا بوو بە شەڕە بۆکس و قژ ڕاکێشان لەنێوان کچە یاریزانەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەڕەکە لە نێوان دوو یاریزانی تیپەکانی زانکۆی لویزیانا و میسیسیپی ڕوویدا، دوای ئەوەی لە نێوان یاریزاندا ململانێیەک بۆ تۆپەکە دروست دەبێت.
بەگوێرەی ڤیدیۆکە کە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یاریزان مایا گۆردۆن دەردەکەوێت کە ڕامسی دەیڤسی ڕکابەری دەگرێت، بۆ ئەوەی تۆپەکە بەدەستبهێنێت.
دواتر گۆردۆن مشتێک لە دەموچاوی دەیڤس دەدات و شەڕ لە نێوان ئەو دوو یاریزانەدا دروست دەبێت.
LSU - Ole Miss in womens soccer is now the most heated rivalry in the SEC pic.twitter.com/TNvg96ovDy
— Barstool Sports (@barstoolsports) October 31, 2022