گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

نوێنەری یو ئێن لە عێراق: ناتوانم بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران بوەستێنم

2022.11.01 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەری یو ئێن لە عێراق: ناتوانم بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران بوەستێنم

ناس کورد-

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەى بۆردومانی خاکی عێراق ڕایگەیاند کە "ناتوانم بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر عێراق بوەستێنم".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پلاسخارت لە گوتەیەکیدا لە دیداری میری کە ئینستتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە لە هەولێر ڕێکیخستووە بە ناونیشانی "عێراق بۆ هەمووان" گوتی کە گەندەڵی "گەورەترین ئاڵنگاریی عێراقە" و جەختیکردەوە کە گەندەڵی "لەدژی پێشکەوتن و گەشەسەندنی وڵات وەستاوەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشنیار و ئامۆژگاری دەدەین بە عێراق و کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێرە".

 

باسی لەوەشکرد کە "سیستەمی فیدراڵی بەدەست نەهاتووە و دەستوورەکە جێبەجێ نەکراوە سەرەڕای تێپەڕبوونی 17 ساڵ لە دەرچوونیەوە".