گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەست بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە دەکرێت

2022.11.01 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
دەست بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دادەنرێت و ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە ئەمساڵ لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان (سێشەممە 1-11-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، " دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە بەفەرمی وادەی دەستپێکردنی دیاریکرا بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی یەکشەممە بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژە دابنرێت لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەکو سەرەتا لە زاخۆ دەستپێدەکەین کە ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ کردووە و زەوی تەرخان کراوە و ئەوان پێش ھەموو ناوچەکانی دیکە خۆیان ئامادەکردووە، بۆیە لەزاخۆ دەستپێدەکەین و داوامان لەھەموو ناوچەکانی دیکەش کردووە پەلە بکەن بۆ ئەوەی لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکەین".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ھەولێر خەریکە زەوی ئامادەبێت و رێکارەکان تەواوبن، لە سۆران و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش خەریکی دابینکردنی زەویین، بۆیە ھەوڵەکانمان چرکردووەتەوە ئەمساڵ بەردی بناغەی پڕۆژەکان لە ھەموو ناوچەکان دابنرێت".