کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەلا فاتیح شارستێنى، لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا وەڵامى لێدوانێکى مەلا هەڵۆ لەبارەى کەیسى گۆرانییە نوێکەى هونەرمەند ماریا هەورامى، دەداتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "نابێت ئەو مەسەلەیە بە داوای لێبوردن چارەسەر بكرێت". . لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا مەلا فاتیح شارستێنى ئاماژە بەوە دەکات " مەلا هەڵۆ ئەوەندە كهسێكی ترسنۆكە، ئهو كچه ههورامییه یهك پخهی لێكرد، له ههڵۆوه بو به جوچك ئهوهنده بچوك بوهوه". . دەشڵێت "ئەمە هێشتا پیاوە بە غیرەتەكانی هەورامان نەهاتونەتە سەر خەت، ئای قوڕ بەسەری ئەگەر بوێرێت لە ماڵی خۆیشدا بخەوێت". . بەوتەى مەلا فاتیح شارستێنى "بنەماڵەى ماریا هەورامى وا بە ئاسانی لە مەلا هەڵۆ خۆش نابن". . گۆرانى بێژ ماریا هەورامى لە جەژنى قورباندا ڤیدیۆ کلیپێکى بەناوى (دڵەکەم) بڵاوکردەوە و دواتر تۆمارێکى دەنگى مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید بڵاوکرایەوە کە تیایدا هێرشى کردەوە سەر ئەو خانمە هونەرمەندە و قسەى نەشیاوى پێووت و ئەو کارەش لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و پاشان بەهۆى زۆرى کاردانەوەکان مەلا هەڵۆ داواى لێبوردنى کرد. https://youtu.be/WbIb-Pyk6kA .