ناس کورد-
توێژینەوەیەکی پزیشکی تیشکی خستووەتە سەر کاریگەریی ژیانی هاوسەرگیریی ناجێگیر و بوونی کێشە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و ئەو کەسانەی تووشی جەڵتە بوون و ئەوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە لە هاوسەرگیریدا دڵخۆش نین، ئەگەری توشبوونیان بە ئازاری سنگ 67% زیاتر بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی "یێڵ"ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، "ئەو ژن و مێردانەی لە پەیوەندییەکانیاندا دڵخۆش نین، ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ نەخۆشخانەکان بەڕێژەی 50% زیاترە دوای تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، هەروەها ئەگەری توشبوونیان بە ئازاری سنگ 67% زیاتر بووە، بەراورد بەوانەی کە لە ژیانی هاوسەرگیرییاندا دڵخۆشن و کێشەیان نییە."
ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە کە توێژەران دەیانویست تاقیبکەنەوە کە ئایا پەیوەندییەکی درێژخایەنی باش دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ باشبوونەوەی تەبدروستی، دوای جەڵتەی دڵ، توێژەران هەستان بە پشکنینی حاڵەتەکانی زیاتر لە هەزار و 500 کەس کە تێکڕای تەمەنیان 47 ساڵە، دوای یەک ساڵ بەراوردیان کرد بەوەی کە چەندە دڵخۆشن لە ژیانی هاوسەرگیرییەکەیاندا.
لە توێژینەوەکەدا داوا لە بەشداربووان کرا کە وەلامی چەند پرسیارێکی تایبەت بە پەیوەندی سۆزداری و سێکسی بدەنەوە، یاخود ە فشاری هاوسەرگیریی لاواز، مامناوەند، یان توندیان هەیە.
لە کۆتاییدا بەگشتی نزیکەی چوار ژن لە هەر 10 ژن و سێ لە 10 پیاو فشاری توندی هاوسەرگیرییان ڕاگەیاندووە، ئەوەش دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە توشی جەڵتەی دڵ بوون و کێشەی هاوسەرگیرییان هەبووە، ئەگەری توشبوونیان بە ئازاری سنگ 67% زیاتر بووە.
بەپێی توێژینەکەوە، ئەو بەشداربووانەی بەدەست فشاری توندی هاوسەرگیرییەوە دەناڵێنن، لە تەندروستی جەستەیی و دەروونیشدا نمرەی خراپیان بەدەستهێناوە.