ناس کورد-
پاش ئه‌وه‌ی ژنێك 16 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری كه‌ركوك سووتا، کەسوکاری ژنەکە دەڵێن، خه‌سوی به سوتاندنی كچه‌كه‌ی تۆمه‌تبار دەکەن و و ده‌ڵێن، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان به به‌نزین سوتاندووە، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆریانداوە تاوه‌كو دان به‌وه‌دا بنێت، خۆی ئاگری له‌خۆی به‌رداوه، پۆلیسیش دەڵێت، خەسوی کچەکە هەڵهاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە دوو هەفتە لەمەوبەر لە شاری کەرکوک ڕوویداوە و ئێستا ژنەکە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانییە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
باوكی كچه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، "ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له كه‌ركوك بكه‌م، پێیانوتم كچه‌كه‌ت نه‌خۆشه، منیش په‌یوه‌ندیم به‌خاڵیه‌وه كرد كه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌یه، چونکە ئێمە خۆمان لە سلێمانی دەژین و ماڵی کچەکەم لە کەرکوک بوو، كاتێك خاڵی گه‌یشته شوێنه‌كه، وتی كچه‌كه‌ت هیچ هیوایه‌كی بۆ ژیان نه‌ماوه و 80%ی جه‌سته‌ی سوتاوه".
وتیشی، "سه‌ره‌تای رووداوه‌كه وته‌ی كچه‌كه‌م وه‌رگیراوه، وته‌كانی ته‌واو نین، چونكه ئاگای له‌خۆی نه‌بووه، کچەکم لەلایەن خەسویەوە سوتێنراوە، تا سێ كاتژمێر نه‌یانهێناوه بۆ نه‌خۆشخانه و قژیان راكێشاوه و ئازاریانداوه بۆئه‌وه‌ی بڵێ خۆم خۆم سوتاندوه، پاشان له‌نه‌خۆشخانه فڕێیانداوه."
دەشڵێت، "ئێستا کچەکەم قسە دەکات و هیوادارم لە ژیاندا بمێنێتەوە، کچەکەم و هاوسەرەکەی کێشەیان نەبوو، بەڵام خەسوی کچەکەم خراپە و ئەو وای بەسەر هێناوە."
هاوکات عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، ئاگاداری کێشەی ئەو بووک خەسووەن، کچەکە کوردە و خەڵکی شاری کەرکووکە، ماوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت لەگەڵ ئەو کوڕە هاوسەرگیری کردووە و دووگیان بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ژنە لەگەڵ ماڵی خەسووی لە یەک خانوودا بوون ئەوان لە نهۆمی سەرەوەدابوون، بوکەکە لە ئیفادەی یەکەمدا بە پۆلیسی وتوە، خۆی خۆی سوتاندووە، بەڵام پۆلیس باوەڕی بەو قسەیە نەبووە، دوای ئەوەی جارێکی دیکە وتەمان لێوەرگرتەوە ئەمجارە قسەی گۆڕی و پێ وتین، من خۆم نەوتەکەم کردووە بەخۆمدا، بەڵام نەمویست خۆم بسوتێنم نە چەرخم لێوە نزیک بوو نە هیچ ئاگرێک، خۆم خۆم نەسووتاند، دڵنیا نیم کە مێردەکەم ئاگری پێوەنام یان خەسووم."
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک،”هاوسەری ژنەکە خۆی رادەست کردووە، بەڵام خەسووەکەی تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و هەڵهاتووە."