گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزارەتی دارایی لە بودجەی 2023دا دەستکاری نرخی دۆلار دەکات؟

2022.10.31 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی لە بودجەی 2023دا دەستکاری نرخی دۆلار دەکات؟

ناس کورد-

ڕاوێژکاری دارایی لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانی بۆ یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەستیپێکردووە "بەڵام دەستکاری نرخی دۆلار نەکراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەسەن جەمال، ڕاوێژکاری دارایی لە وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (31ی تشرینی یەکەمی 2022) گوتی، "وەزارەت بە کرداری دەستیکردووە بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2023، و بەم نزیکانە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران."


ئاماژەی بەوەشدا کە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی حکومەتدایە و ئەنجومەنی وەزیران ئەو لایەنەیە کە بڕیار دەدات، بەڵام لە یاسای بودجەدا تا ئێستا نەخراوەتەڕوو.

 

گوتیشی، "هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ ناردنی یاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دانەنراوە، بەڵام کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات بنێردرێت."


پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی پشتڕاستی کردبووەوە کە "یەکێک لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەتی نوێ و وەزارەت،خستنەڕوو و پەسەندکردنی ڕەشنووسی بودجەی گشتی فیدراڵە بۆ ساڵی 2023."