ناس کورد-
بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک، هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە، 31ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا 237 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.