گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکی شاندی پارتی: تۆمەتبارانی ’’کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر’’ دەبێت بچنە بەردەم دادگا

2022.10.31 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی شاندی پارتی: تۆمەتبارانی ’’کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر’’ دەبێت بچنە بەردەم دادگا

ناس کورد- 

سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان رایگەیاند، چەند کەسێک کە لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار کراون لەسەر کردەوە تیرۆرستییەکەی هەولێر، دەبێت بچنە دادگا و وتەیان لێوەربگیرێت، دەشڵێت، "هیچ حیزبێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق، سەرۆکى شاندى پارتى بۆ لاى لایەنەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 31-10-2022) رایگەیاند، "یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان دەربارەی ئەو کردەوە تیرۆرستییە بوو لە ماوەی ڕابردوو لە هەولێر ئەنجامدرا." 

 

وتیشی، "ئیمە وەک حکومەت و وەک دەزگا ئەمنییەکانیش هیچ لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە، تەنها چەند کەسێک تۆمەتبارکراون و لەلایەن دادگاوە داواکراون کە بچن وتەی خۆیان بدەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کردەوەی تیرۆرستی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان قبوڵکراونییە و پەیوەندیی بە سەر و ماڵ و ژیانی هەموو خەڵکی کوردستان هەیە و لای حکومەتی هەرێم ئاسایشی هەرێم هێڵی سوورە."