گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکەم هەڵوێستى پارتى لەسەر ’’کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت’’

2022.10.31 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى پارتى لەسەر ’’کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت’’

ناس کورد-

سەرۆکى شاندى پارتى بۆ لاى لایەنەکان رایگەیاند، گوێیان لە داواى کشانەوە لە حکومەت نەبووە لەلایەن یەکێتییەوە و کێشەکان قابیلى چارەسەرکردنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق (31-10-2022) دواى سەردانیکردنى کۆمەڵى ئیسلامى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "سەردانەکانمان بۆ رونکردنەوەى چەند بابەتێک بووە، لەوانە کوژرانى عەقید هاوکار جاف و ئەوان هیچ لایەنێکیان تۆمەتبارکردووە، بەڵکو چەند تۆمەتبارێک لەلایەن دادگاوە داواکراون".

 

وتیشى "بابەتێکى تر شێوازى کارکردنى ئەنجومەنى وەزیرانە، کە لە سێ لایەنى سەرەکى پێکدێت، پارتى و یەکێتى و گۆڕان، شەفافیەت و تەبایی هەیە لەشێوازى کارەکان، شوێنى چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان ئەنجومەنى وەزیرانە".

 

پشتیوان سادق باسى لەوەشکرد، داهات و جیاوازى لەنێوان پارێزگاکان تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکان بووە، "سەرۆک و ئەنجومەنى وەزیران جیاوازى ناکات لەو رووەوە، بەڵام پێویستە کۆکردنەوەى داهاتەکان وەکو یەک بێت، گلەییمان هەیە لەهەندێ شوێن وەک خۆى کۆناکرێتەوە".

 

"هیچ کێشەیەکى گەورەمان نییە کە چارەسەر نەکرێت..بەهیچ جۆرێک گوێم لێنەبووە یەکێتى باسى کشانەوە لە حکومەت بکات، پێویستە پێکەوەبین"، پشتیوان سادق وایوت.