گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کلیلی چارەسەر’’

پلاسخارت لە هەولێر: پەیامی مووشەکباران چارەسەری کێشەکان ناکات

2022.10.31 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
پلاسخارت لە هەولێر: پەیامی مووشەکباران چارەسەری کێشەکان ناکات

ناس کورد-

 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، "پەیامی مووشەکباران" هەرگیز چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ کلیلی بەدەستهێنانی پەیوەندیی دراوسێیەتی باش و ئاشتییانەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لەمیانەى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەهەولێر لەگەڵ کۆمەڵێك چالاکوانانی ژنان، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى یۆنامى.

 

پلاسخارت پشتگیریی خۆی بۆ سەروەریی عێراق دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە پێویستە هەموو کات رێزی لێ بگیرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لەگەڵ کۆمەڵێك چالاکوانانی ژنان لە هەولێر کۆدەبێتەوە، ستایشی رۆڵیان دەکات و جەختیش لە پشتگیری بۆ سەروەریی عێراق دەکاتەوە.

 

هەولێر، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ :- لە هەولێر خاتو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێك چالاکوانانی ژنان لە چەندین رێکخراوی مەدەنیی جۆراوجۆری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە کۆدەبێتەوە. 

ئەو کۆمەڵە نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سەروەریی عێراق دەربڕی و داوای پشتگیریی بەهێزتری یونامیشیان کرد بۆ ئاوڕدانەوە لەم پرسە.

 

خاتو پلاسخارت دەسخۆشی لە بەشداریی سیاسییانەی ژنان کرد و ستایشی چالاکبوونیان و پابەندیی دڵسۆزانەیانی کرد بۆ سەروەریی و خۆشگوزەرانیی وڵاتەکەیان. ئەو هەروەها ئاماژەی بە رۆڵیان کرد بۆ گۆڕانکاری و جەختیشی لەسەر گرینگیی درێژەپێدانیانی کرده‌وه‌ بە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە هەموو بوارەکاندا.

 

لەلایەکی ترەوە، ئەو باسی ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت)ی یونامیشى کرد لە پشتگیریکردنی خەڵک و حکومەتی عێراق لە چەندین پرسی وەک پەرەدان بە ئاشتی لە ناوچەکەدا و مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی. 

 

خاتو پلاسخارت پشتگیریی خۆشی بۆ سەروەریی عێراق دووپات کردەوە کە وەک ئەو وتی پێویستە هەموو کات رێزی لێ بگیرێت. ئەو هەروەها وتیشی کە " پەیامی مووشەکباران" هەرگیز چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ کلیلی بەدەستهێنانی پەیوەندیی دراوسێیەتی باش و ئاشتییانەن.

 

May be an image of 9 people, people standing and text that says