گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە فڕۆکەخانەی شتوتگارت لەناو دوو دایبیدا دەست بەسەر 20 هەزار یۆرۆ گیرا

2019.08.17 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
لە فڕۆکەخانەی شتوتگارت لەناو دوو دایبیدا دەست بەسەر 20 هەزار یۆرۆ گیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- گەشتیارێکی ئیتاڵی دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شتوتگارت لە ئەڵمانیا دێتە خوارەوە و پارەیەکى زۆرى پێ دەگیرێت، کارمەندانی فڕۆکەخانەکە بە بڕی سێ هەزار و 600 یۆرۆ سزای دارایی دەدەن. . میدیاکانی ئەڵمانیا، بڵاویانکردەوە، کارمەندانی فڕۆکەخانەی شتوتگارت، دوای پشکنینی کەلوپەلی گەشتیارێکی تەمەن 32 ساڵ، زیاتر لە 20 هەزار یۆرۆیان لەناو دوو دایبیدا دۆزییەوە،  کە گەشتیارەکە هەوڵیداوە بە قاچاخ بیباتە وڵاتی ئەڵمانیا. . میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، گەشتیارەکە لە ڕێگەی  فڕۆکەخانەی شاری میلانۆ گەشتی بۆ ئەڵمانیا کردوە، هەوڵی ئەوەی داوە  20 هەزار یۆرۆ لە ناو دوو دایبیدا بشارێتەوە، بەڵام دوای پشکنینی لەلایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەکەوە ئاشکرابووە، دوای ئاشکراکردنی ئەو بڕە پارەیەش  کارمەندانی گومرکی فڕۆکەخانەکە زیاتر هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە و  توانیویانە بڕی 8 هەزار  یۆرۆى دیکە بدۆزنەوە کە ئەو گەشتیارە هەوڵیداوە  لە  شوێنێکی دیکەدا حەشارى بدات. . بە تۆمەتی ئەوەی گەشتیارەکە، هەوڵیداوە بە قاچاخ پارەکە بباتە ئەڵمانیا و کارمەندانی فڕۆکەخانەکەی لەو بڕە پارەیە ئاگادارنەکردوەتەوە، بەبڕی سێ هەزار و 600  یۆرۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەکەوە، غەرامە کراوە. . بە گوێرەی یاسای وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ڕێگە نادرێت بە هاوڵاتیانی وڵاتە ئەوروپییەکان لە کاتی گەشتکردنیان بۆ ناو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا  زیاتر لە 10 هەزار یۆرۆ لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن. .