ناس کورد-
ئاژانسی فرانس پرێس کاریگەرییەکانی خراپترین وشکەساڵی لە عێراق لە ماوەی 92 ساڵدا بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکی وێنەییدا (30ی تشرینی یەکەمی 2022) ئاماژەى بەوەکردووە "عێراق بە خراپترین وەرزی وشکەساڵی لە ماوەی 92 ساڵی ڕابردوودا تێدەپەڕێت، لەگەڵ دابەزینی ئاستی باران و ڕووبارەکان، هەڵکەندنی بیر و دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە زەوی چڕتر بووەوە، بۆ ئەوەی جوتیاران بتوانن شتێک بدۆزنەوە بۆ ئاودانی بەروبوومەکانیان”.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، زۆرێک لە جوتیاران ناچاربوون داوای مۆڵەت لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بکەن بۆ هەڵکەندنی بیر.