گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ لە هەولێر کەسێک بە چەقۆ کوژرا

2022.10.30 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە هەولێر کەسێک بە چەقۆ کوژرا

ناس کورد- 

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە بنەسڵاوە دوو کەس بووەتە شەڕ و دەمەقاڵییان و یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی دیکەی کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو  ڕێکەوتی (٢٩/٣٠-١٠-٢٠٢٢) کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە بنەسڵاوە، دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ع. ع. م.)، تەمەن (٢٥) ساڵ لەسەر کێشەیەک لەگەڵ کەسێکی دیکە بەناوی (ئەحمد زیاد ئەحمد) بووەتە دەمەقاڵیان و شەڕ لەو نێوەندەدا دروست بووە، دواتر تۆمەتبار (ع) بە چەقۆ لە سنگی ئەحمەدی داوە و برینداربووە، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی دواتر گیانی لەدەستدا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئاسایشی دەشتی هەولێر کرد و دواتر ئاسایشی دەشتی هەولێر ڕادەستی بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێری کرد بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر." 

May be an image of indoor

May be an image of 1 person