گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

2022.10.30 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە (یەکشەممە 30-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لیستی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە گەیشتووەتە بانکەکان و رۆژی سێشەممە یاخود چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت." 

 

لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بۆ دابین دەکرێت و کاتی دابەشکردنی مووچەیان لەگەڵ مووچەخۆرانی دیکەی هەرێم جیاوازە.