گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’کار لەسەر زیادکردنی مووچەی پشمەرگە و خانەنشینی ناوخۆ دەکرێت’’

2022.10.30 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
’’کار لەسەر زیادکردنی مووچەی پشمەرگە و خانەنشینی ناوخۆ دەکرێت’’

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن کە مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆ زیادبکرێت، دەشڵیت، کار لەسەر زیادکردنی مووچەی پێشمەرگەش دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حیکمەت محەمەد ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 30-10-2022) بە میدیای پارتیی وت، "دوای چەندین سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیارمان بۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کرد کە پڕۆژەیاسایەک ئامادەبکات بۆ خانەنشینکردنی هێزەکانی ناوخۆ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانی ناوخۆ کە خانەشین دەکرێن مووچەکانیان زۆر کەمە، هەر بۆیە بەجددی لە ئاستی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران کاری لەسەر دەکرێت، ئەگەر بابەتی کەمی داهات نەبوایە، دەمێک بوو پڕۆژەیاساکە دەهاتە پەرلەمان و پەسەند دەکرا، بەڵام زۆر گەشبینم کە لەم وەرزەدا پڕۆژەکە تەواو ببێت و کاری پێویستی لەسەر دەکرێت".

 

دەشڵێت، " مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆ پاش پەسەند کردنی پڕۆژەکە، دەگاتە نزیکەی %70ی مووچەیان." 

 

هاوکات سەبارەت بە زیادکردنی مووچەی پیشمەرگەش ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکردووە، "مووچەی پیشمەرگە زۆر کەمە و بە گشتی زۆرینەیان مووچەکانیان لە خوار ملیۆنێک دینارە، هەربۆیە کاری جددی لەسەر دەکەین کە کەمترین مووچەی پێشمەرگە نزیک ببێتەوە لە ملیۆنێک دینار".