ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلێکی دوو ڕۆژەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام شەپۆلەکە بەهێز نابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی باران بەرێژە و بڕی جیاواز و ڕوودانی ھەورە بروسکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە زیاتر دەبێت، لەن اوچەکانی دیکەی ھەرێم ئەگەری بارانبارین لاوازە و تەنھا ھەندێک کات و ناوچە ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت.
دەشڵێت، "کاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە تا کاتەکانی ئێوارەی رۆژی سێشەمە ١-١١-٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت."