ناس کورد-
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە جوتیارانی کوردنشینی چەند گوندێکی سنوری نەوجول دەکات زەوییەکانیان بکێڵن و دەست بەکاری جوتیاری بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئاگادارکرانەوە کە ئەو کارە نەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخەوان عەبدوڵا لە ڕاگەیەنراوێکدا (30ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی دوێنێ دانیشتوانی کوردنشینی گوندەکانی بەلکانەو شناغە و گابلکە و خەرابەو سەربەشاخ لەلایەن هیزێکی سەربازی ئاگاداکرابونەوە کە ئیتر بۆیان نییە زەوییەکانیان بکێڵن وکاری کشتوکاڵی بکەن، ئاگاداری منیان کردەوە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کرد و دەتوانن لە ئەمڕۆوە دەست بەکاری کشتوکالی خۆتان بکەن، دڵنیابن پشتگیریتان دەکەین تا ئەو کاتەی بەیەکجاری ئەو پرسە چارەسەر دەکرێت."
ئەو گوندانە کەوتوونەتە سنوری ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری، تەنانەت پاش نەمانی حکومڕانی داعش، هێشتا داعش لەو ناوچانە چالاکە.