ناس کورد-
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق جێبەجێكردنی چوار ڕێوشوێنی پاڵپشتی بۆ چاندنی خورما لە عێراق ڕاگەیاند كە رێگە بە چاندن و زیادکردنی بڕی بەرهەم و هەناردەكردنی دەدات بۆ ئەوەی گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ، ئەوەش عێراق گەڕاندووەتەوە بۆ پلەی پێنجەم لە جیهاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (30ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕاگەیاند، "مەلەفی باخەکانی خورما بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە، لەوانە بارودۆخی ئەمنی عێراق و شەڕە یەک لە دوای یەکەکان و لاوازی یاسا، کە بووەتە هۆی پشتگوێخستنی زۆرێک لە باخەکان و بێستانەکان بە تایبەت لە پارێزگاکان."
گوتیشی، "بهرپرسیارێتی باخهكانی خورما له ئهستۆی بهڕێوهبهرایهتییهكانی كشتوكاڵە له پارێزگاکان، كه تهنها بهپێی یاسای ژماره 20 گواسترایهوه بۆ ئهنجومهنی پارێزگاكان."
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، "دهیان دۆسیه دهخرێته پاڵ ئهو كهسانهی كه باخەکانی دارخورمایان تێکداو و یاسای پابەندکەر هەیە کە ئەو کەسانە بە تاوان دەزانێت کە باخەکانی خورما بە ئامێری تایبەت لەناو دەبەن."
سەبارەت بە دۆسیەی كۆنتڕۆڵكردنی، نایف گوتی، "وەزارەت لە پرۆسەی وەرگرتنی فڕۆكەدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئافاتەكانی كشتوكاڵی و بڕیارە پاڵپشتی بەرهەمهێنانی باخەكانی میوە و خورما بكات و هانی وەبەرهێنانیان بدات، بەتایبەتی كە بەرهەمی ستراتیژی دابین دەكەن و پشتگیری لە داهاتی نیشتمانی دەوڵەت بکەن."
لەبارەی چاندنی خورماش، نایف جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەت رێوشوێنی جێبەجێکردوە کە پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی خورما دەکات، بە دابەشکردنی یوریا بەسەر باخەکانیدا و دەرکردنی پلانی کشتوکاڵی و دابینکردنی بڕی پێویستی ئاو بۆیان و بەرەنگاربوونەوەی مێروو زیان بەخشەکان لەلایەن ئەو فڕۆکانەی کە وەزارەتی بەرگری دابینی دەکات لەرشاندنی گشتیدا ، ھەروەھا سنووردارکردنی قاچاخی خورما بۆ عێراق و پاڵپشتیکردنی چاندن و هەناردەکردن، کە هانی جووتیارانی دا بۆ چاندن و گرنگیدان بە خورما و بەخێوکردنی دارخورما.