گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هێزێکی ئەمنیی زۆر لە سلێمانی بڵاوەی پێکرا.. ناس زانیاری ئاشکرا دەکات

2022.10.29 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
هێزێکی ئەمنیی زۆر لە سلێمانی بڵاوەی پێکرا.. ناس زانیاری ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەمشەو شەممە هێزێکی ئەمنیی زۆر لە شەقامی 60 مەترییەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوەیان پێکرا و ناس کورد زانیویەتی، فەرماندەی کۆماندۆ دەبرێتەدەرەوەی وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمشەو (شەممە 29-10-2022) هێزێکی ئەمنیی زۆر لە شەقامی 60 لە نزیک نەخۆشخانەی فاروق تاوەکو فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوەی پێکراوە. 

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە "ناس کورد"ی وت، هۆکاری بڵاوەپێکردنی هێزەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمشەو ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بۆ چارەسەرکردن دەبرێتە دەرەوەی وڵات. 

 

ناس کورد زانیویەتی، بۆ ئەوەی بە زوویی فەرماندەکەی کۆماندۆ بگەیەنرێتە فڕؤکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، پێدەچێت تاوەکو فڕۆکەخانە شەقامەکە دابخەن.