گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشتگیرى لە ماریا هەورامى دەکەین

وەزارەتى رۆشنبیرى لە وەڵامى مەلا هەڵۆدا: گۆرانی گوتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراو و دێرینی کورد بووە

2019.08.17 - 16:46
وەزارەتى رۆشنبیرى لە وەڵامى مەلا هەڵۆدا: گۆرانی گوتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراو و دێرینی کورد بووە
ناس کورد- وتەبێژى وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى دۆسیەى گۆرانى بێژ ماریا هەورامى و مەلا هەڵۆ، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە. . لەروونکردنەوەکەدا، فەرهەنگ گۆمەشینى، وتەبێژى وەزارەتى رۆشنبیرى وەک وەڵامێک بۆ وتەکانى مەلا هەڵۆ لەبەرامبەر گۆرانییە نوێکەى گۆرانى بێژ ماریا هەورامى، ئاماژە بەوە دەکات "کولتووری ھونەر و گۆرانی گوتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراو و دێرینی کورد بووە و یەکێک لە میللەتە دێرینەکانی ناوچەکەیە کە دەوڵەمەندە بەھونەری گۆرانی و کۆی کایەکانی دیکەی ئەو بوارە". . گۆمەشینى، روونیدەکاتەوە وەک وەزارەت نیگەران بوون بە قسەپێگووتن و ناوزڕاندنى ئەو خاتوونە لەلایەن مامۆستایەکى ئاینییەوە و بەناوى دین و لە پەناى دینەوە. . بەوتەى وتەبێژەکەى وەزارەتى رۆشنبیرى ئەو زمانەى کە ئەو مامۆستا ئاینییە بەکاریهێناوە لە زمانى "کەسێکى ئاسایی و ھەرزەکارێک ناوەشێتەوە، نەک مامۆستایەکی ئایینی کە لەسەر مینبەری  مزگەوتدا وتار لەبارەی رەوشت بەرزی بڵێتەوە". . بەگوێرەى روونکردنەوەکە، جگە لەوەى وەزارەتى رۆشنبیرى پشتگیرى خۆى بۆ هونەرمەند ماریا هەورامى و هونەرمەندان دووپات دەکاتەوە، داواش لە وەزارەتى  ئەوقاف و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی دەکات رێگە نەدەن بەھەر بیانوویەک و لەژێر ھەر پاساوێک بێت سووکایەتی بە ھونەرمەندان بکرێت و وشەی نەشیاوو ناوزراندن بەکاربھێنن. . گۆرانى بێژ ماریا هەورامى لە جەژنى قورباندا ڤیدیۆ کلیپێکى بەناوى (دڵەکەم) بڵاوکردەوە و دواتر تۆمارێکى دەنگى مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید بڵاوکرایەوە کە تیایدا هێرشى کردەوە سەر ئەو خانمە هونەرمەندە و قسەى نەشیاوى پێووت و ئەو کارەش لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و پاشان بەهۆى زۆرى کاردانەوەکان مەلا هەڵۆ داواى لێبوردنى کرد. .