ناس کورد-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک مووچە دواناکەوێت، دەشڵێت، لە سەرەتای مانگی 11 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 29-10-2022) ڕایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک مووچە دواناکەوێت و ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لە دواکەوتنی مووچە دەکەن، لە سەرەتای مانگی 11 دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی ئامادەکردنی لیست و کۆکردنەوەی داهاتن."
لەبارەی چارەسەری کێشەی کەمی داهات لە سلێمانیش، ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەکرد، "چەندین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و تکا کراوە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ هێزێکی هاوبەشیان هەبێت لە خاڵە سنوورییەکان بۆ ئەوەی رێگە لە قاچاخچێتی بگرن و داهاتی هەرێمی کوردستان هەمووی وەکو یەک کۆبکەینەوە، داوای ئەوە کراوە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەسەڵاتی بەسەر هەموو رسوومات و داهاتەکانی هەرێمی کوردستاندا هەبێت، ئەوان بۆ لەوێ رەخنەکانیان ناگرن و نیگەرانییان دەرنەبڕیوە و بڵێن ئێمە بەوە رازی نابین."