گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لەبارەی پشكنینی چاو بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری

2022.10.29 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەی پشكنینی چاو بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پشكنینی چاو بۆ دەرهێنان و تازەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشكنینەكان ئەنجام دەدەن و چیتر لەخەستەخانەی (هلال احمر) ناكرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (شەممە 29-10-2022) بڵاویكردەوە، سەرجەم هاووڵاتیان و سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەتی شوفێری ئاگاداردەكەنەوە، كەوا لیژنەی پشكنینی چاو بۆدەرهێنان وتازەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ،لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشكنینەكان ئەنجام دەدەن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، چیتر لە نەخۆشخانەی (هلال احمر) پشكنینی چاو بۆدەرهێنان و تازەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ناكرێت بە تایبەتی لە كاتی دەوامی بەیانیان.