ناس کورد-
فەرماندەی هێزەکانی 70، ڕاگەیاند، ئاکام عومەر هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی 70 (شەممە 29-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ هێشتا لە سلێمانی لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و هیوادارین سەلامەت بێت، نازانم لە مەترسی دەرچووە یاخود نا، هەموو ڕۆژێک سەردانی دەکەم، بەڵام منیش لەڕێگەی پزیشکەکانەوە بارودۆخی دەزانم و نەمبینیوە."
وتیشی، "چاوەڕوانی بڕیاری پزیشکەکانین تا بنێردرێتە دەرەوەی وڵات و سبەینێ ڕەنگە کارەکانی تەواو بێت و ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت."
هاوکات لەبارەی دانانی کەسێکی دیکە لەشوێنی فەرماندەکەی کۆماندۆ، مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا زووە بۆ ئەوە، چونکە ئەو لە ژیاندایە."