ناس کورد-
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخی تەندروستیی کازم فاروق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یاداشتی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
بۆ بەڕێز/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بەڕێزان:
لە دوای دابڕان و ڕاگەیاندنی باری تەندوستی پەرلەمانتاری بەڕێز ( د. کازم فاروق ) ، بڵاو بوونەوەی لە میدیا و سۆشیال میدیا و لێدوانی تاکە کەسی و کاریگەری لەسەر ڕای گشتی و نەبوونی ڕوونی لە دۆخی تەندروستی ناوبراودا .
بە ئەرکی خۆمانی دەزانین وەک فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەین بە پێی دەسەڵاتەکانی ، لیژنەی تەندروستی ڕابسپێرێت بە دروستکردنی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچونی دۆخی تەندروستی و ڕەوشی ژیانی . ئاگاداربوونی ڕای گشتی بە ڕایەکی فەرمی لە دۆخەکەی بۆ خەڵک لە لایەن دامەزراوەیەکی فەرمی کە خۆی ئەندامێک بووە تیایدا .
فراکسیۆنی گۆران
لە پەرلەمانی کوردستان