گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک قومارخانە داخراون

بەشێک لە قومارخانەکانی هەولێرلە لایەن چەند چەکدارێکەوە خاوەنداری کراون

2019.08.17 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە قومارخانەکانی هەولێرلە لایەن چەند چەکدارێکەوە خاوەنداری کراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەهەڵمەتێکی هێزەکانی ئاسایشدا ژمارەیەک قومارخانە لەشاری هەولێر داخران کە ژمارەیەکیان لە لایەن چەند چەکدارێکەوە خاوەندارێتیان کراوە. . نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بەناس کوردی ڕاگەیاند: "هەڵمەتێکی گەورە لەلایەن سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی ئاسایش، پۆلیس و دەزگای هەواڵگری گشتی کوردستان و دەزگای پاراستنەوە دەستی پێکردووە بە مەبەستی داخستی قومارخانەکانی ناو شاری هەولێ، لەماوەی ڕابردوشدا چەندین قومارخانەمان داخستووە". . نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەدا "هەندێک قومارخانە هەبون کە خاوەنەکانیان کەسانەی چەکداربون و بە ئاسانی نەتوانراوە قومارخانەکان پێیان دابخرێت، بۆیە لەو هەڵمەتەی ئەو هێزەهاوبەشانەدا ئەو قومارخانانەش داخراون و خاوەنەکانیان ڕووبەڕوی دادگا کراونەتەوە". . قائیمقامی هەولێر وتیشی "هەرچەندە ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە بەڵام لەماوەی رابردو نزیکەی 10 قومارخانەمان داخستووە و ئەویش بەوهۆیەی کە سەرجەمیان نایاسایی بون و ئیمەش هیچ یاسایەکمان نییە بۆ ڕێگەپێدان بەکردنەوەی ئەو قومارخانانە هەروەها بەهۆیانەوە چەندین خێزان هەڵوەشاونەتەوە و دەیان کەس مایەپووچ بوون و هەوڵی خۆکوشتنیان داوە". . قائیمقامی هەولێر باسی لەوەشکرد "مەترسی ئەو قومارخانە لەوەدا بوە تەنانەت بەشێکیان لە ناو کافتریا و ماڵ و هەندێک شوێنی گەشتیارییدا دانراون و هاوڵاتیان و گەنجانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە". . هەروەها قائیمقامی هەولێر دڵنیایشی دایە هاوڵاتیانی کە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ داخستنی سەرجەم قومارخانە و شوێنە نایاساییەکان و هاوکات داواشی کرد هەر هاوڵاتییەک زانیاری لەسەر ئەو شوینانە هەیە پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات. .