ناس کورد-
ئاماری فەرمی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەریدەخات کە پێویستى ناوخۆى هه‌رێمی کوردستان به مریشك 145 هه‌زار تۆنە، به‌ڵام به‌رهه‌مى مریشك ده‌گاته 400 هه‌زار ته‌ن وبۆیەش دەکرێ بەرهەمە زیادەکە هەناردەی دەرەوە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نازم جاف، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى كوردستان (29ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕاگه‌یاند، پێداویستى ساڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به مریشك، 145 هه‌زار تۆنە، به‌ڵام به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گاته 400 هه‌زار تۆن.
ڕوونیشیکردەوە کە "كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى ناوخۆ ده‌توانن پێداویستییەکانی عێراقیش پڕ بكه‌نه‌وه، تەنانەت مریشكى هه‌رێم ره‌وانه‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وهی وه‌ك توركیا و ئورده‌ن و عومان و ئیماراتیش بكەن."
”ته‌نیا حكوومه‌تى هه‌رێم هاوكاریمان بکات، ده‌توانین زۆرترین به‌رهه‌م هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین و باشترین به‌رهه‌م بنێرین بۆ وڵاتان.” نازم جاف وای گوت.
بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان، دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى مریشك كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌بووه و دۆخى خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان زۆر خراپه، له دهۆكه‌وه تا گه‌رمیان خاوه‌ن كێڵگه له زیاندان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
جێی باسە له هه‌رێمى كوردستان سه‌تان كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریی خاوەن مۆڵەت هه‌یه كه بەیەکەوە سه‌رووی هه‌زار هۆڵی پەلەوەریان هەیە، جگه له‌وه‌ى به سه‌تان كێڵگه‌ى بێ مۆڵه‌تیش هه‌یه و به گوته‌ى خاوه‌ن كێڵه‌گه‌كان هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك ئێستە سه‌رووی سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه ده‌كه‌وێت و ئەگەر بە کەمتر لەو نرخە بفرۆشێت ئەوا زیانیان بەردەکەوێت.