ناس کورد-
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراق فەرمانى بە وەزیرەکان کرد سامانى خۆیان ئاشکرابکەن و پۆستى بەڕێوەبەرى نوسینگەکانیان بە فەرمانبەرانى وەزارەتەکانیان پڕ بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەیەکەم کۆبوونەوەى کابینەکەیدا، سودانى جەختیکردووەتەوە کە پێویستە وەزیرەکان سامان و دارایی خۆیان لەماوەى هەفتەیەکدا ئاشکرا بکەن، بەوەش دەبێتە یەکەم کابینە کە لەیەکەم هەفتەى دەستبەکاربوونیدا ئەو هەنگاوە بنێت.
سودانى هەروەها فەرمانى بە وەزیرەکان کرد بەڕێوەبەرى نوسینگەکانیان تەنها لە فەرمانبەرانى وەزارەتەکانیان دیارى بکەن و دوربکەونەوە لە پێدانى ئەو پۆستانە بەکەسانى سیاسی.
وتیشى ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە دڵنیایی بدەنە فەرمانبەران کە وەزیرەکان پیشەیین و بەدواى کەسانى شارەزا و خاوەن ئەزموندا دەگەڕێن لەناو وەزارەتەکەدا بۆ ئەوەى پۆستیان پێ بدەن.