ناس کورد-
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دوو سەرکردەی دیاری رێکخراوی "داعش"یان لە ویلایەتی قەرەشەهیر لە ناوەڕاستی تورکیا دەستگیرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا (28ی تشرینی یەکەمی 2022) بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنى ئەو دوو کەسە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا هات کە رۆژی هەینی لەلایەن تیمەکانی دژە تیرۆرەوە ئەنجامدرا، بۆ دەستگیرکردنی شانەکانى داعش لە ناوەندی قەرەشەهیر.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوى "ڕ.هـ"ە، کە وەک "ئەمیر" بۆ ڕێکخراوەکە لە شاری تەلەعفەری عێراق کاری کردووە.
هەروەها ئەوەى تر ناوى (ژ.هـ)ە، کە بەرپرسە لە کاروباری پەیوەندییەکانی داعش.