گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زمانى کوردى

وەزیرى پەروەردەى هەرێم لەسەر بڕیارەکەى بەغدا رونکردنەوە دەدات

2022.10.28 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پەروەردەى هەرێم لەسەر بڕیارەکەى بەغدا رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوو بۆ ئەوەى عێراق بڕیارێک دەربکات سەبارەت بەوەى لەکاتى دەرنەچوونى هەر خوێندکارێک لە زمانى کوردى خوێندکارەکە بەکەوتوو هەژمار بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید (28-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،  لە ٢٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٢، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچوواند کە زمانی کوردی ( دەرنەچوون )ی تێدایە و ئەگەر قوتابی لەبابەتی زمانی کوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بەدەرنەچوو دادەندرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



پاش دەرچوونی گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ لە ( ٦ ی ١٠ ی ٢٠٢٢) سەبارەت بەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی وەزارەتی ناوبراو دەرنەچوونی تێدانییە و لە تاقیکردنەوەی گشتیی هەژمار ناکرێت، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هەر هەمان ڕۆژ لە لەگەڵیان لە پەیوەندیدابووین.

 

 لە ئەنجامدا ڕێککەوتین کە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەردانی وەزارەتمان بکەن ، بۆیە لە ١٠ ی ١٠ی ٢٠٢٢ شاندێک لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، بۆماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی کوردستان مانەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوام بوو، سەرەنجام کۆنووسێکی هاوبەش نووسراویەوە و بەندە و بەرێز  وەزیری پەروەردەی عێراق لە کابینەی پێشوو، لە ١٣ ی ١٠ ی ٢٠٢٢ واژۆمان کرد و ڕەزامەند بووین، مانگێکیش دانرا کە دەبێت هەر دوو  وەزارەت گشتاندن بەو ڕێککەوتنە دەربکەین.

 

 سەرەنجام هەوڵەکانمان سەرکەوتووبوون و لە ٢٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٢، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچوواند کە زمانی کوردی ( دەرنەچوون )ی تێدایە و ئەگەر قوتابی لەبابەتی زمانی کوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بەدەرنەچوو دادەندرێت.

 

ئالان حەمەسەعید ساڵح

وەزیری پەروەردە

٢٨ ی ١٠ ی ٢٠٢٢