ناس کورد-
لەسەر داواكارى سێ کۆمەڵەی کوردی، ئەنجومەنى شارەوانى شاری بێرنى پایتەختى سویسرا بڕیاریدا لە داهاتوودا بە زمانی کوردیش زانیاری پێشکەش بە کۆچبەران بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنی شارەکە ڕۆژی پێنجشەممە بە ٦٤ دەنگى بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگى نەخێر پێشنیارێکی پەسەندکرد بۆ ئەوەى گرنگترین زانیارییەکان بۆ کۆچبەران بە زمانی کوردی بڵاوبکاتەوە هاوشێوەى زمانەکانى تر.
پێشنیازەکە لەلایەن سێ کۆمەڵەی رۆشنبیری کوردییەوە پێشکەش کراوە. شاری بێرن لە ئێستاوە هەندێک زانیاری سەبارەت بە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بە چەند زمانێک دابەش دەکات. ئەو زانیاریانە بۆ ئەو کەسانە کراوە کە تەنها ماوەیەکی کەم لە سویسرا دەژین.
بەپێی بڕیارەکە، زمانی کوردی هاوتا دەکرێت لەگەڵ زمانى کۆچبەرەکانی تر: ئەلبانی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتاڵی، پورتوگالی، ئیسپانی، تامیل، تورکی، سربی/بۆسنی/کرواتی و ئەسیوپی و ئێریتریا).