ناس کورد-
پزیشکێکى پسپۆڕى رایگەیاند، بەهۆى سەیرکردنى خۆراگیرانەوە گەنجێک سەنتەرى چاوەکانى سوتاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.توانا محەمەد پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، گەنجێک سەردانى کردووە و بووەتە قوربانی سەیرکردنی خۆرگیرانەکەی سێشەممە.
رونیشیکردووەتەوە "دوای پشکنین، بینیمان سەنتەری بینینی هەردوو چاوی سوتاوە، تکایە ئەوانەی سەیریان کردووە بەبێ چاویلکە، گرنگە پشکنینێکی تۆڕی چاویان بکەن".