کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد باره‌گاى بارزانى ڕه‌تیده‌كاته‌وه سه‌رۆكى پارتى هه‌وڵیدابێت نێوه‌ندگیرى توركیا و په‌كه‌كه بۆ ئاشتى بكات، په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵیت: " بارزانى لایه‌نگیرى توركیایه و پرسى كورد به‌و چاره‌سه‌ر ناكرێت." . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک میدیا بڵاویانکردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، لە کاتی سەردانەکەی بۆ ناوچەی سۆران دەستپێشخەریی ئاشتی بۆ تورکیا و پەکەکە کردبێت و لە لایەن پەکەکەوە ڕەتکرابێت. . لەوبارەوە كیفاح مه‌حمود ڕاوێژكارى باره‌گاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكرات بە ناس کوردی ڕاگه‌یاند: " جهختدهكهینهوه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌وباره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه دوورن له‌ڕاستیه‌وه و سه‌رۆك بارزانیش له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى دا هیچ قسه‌یه‌كى له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووە." . له‌باره‌ى هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونى مه‌سعود بارزانى بۆ نێوه‌ندگیرى نێوان په‌كه‌كه و توركیا بۆ ئاشتى، كیفاح مه‌حمود وتی" به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا چه‌ند جارێك پێشنیارى له‌و شێوه‌یه‌ى كردووه، به‌ڵام هه‌ردوولا پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بوون بۆیه له‌ئێستادا هیچ پێشنارێك له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه له‌ئارادا نیه. " . لەوبارەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە ناوەکەی لای ناس کورد پارێزراوە، وتی: " ئه‌گه‌ر پێشنیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ش له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه له‌ئارادا هه‌بێت چۆن ئه‌وان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه." . سەرچاوەکە وتیشی، په‌كه‌كه پێیوایه بۆ پێشنیارێكى له‌و شَیوهیه ده‌بێت توركیا موبادهرى ئیمرالى بكات هه‌رچه‌نده لایه‌نى سێیهمییش بۆ ئه‌و كاره ڕه‌تناكه‌نه‌وه و ئاشتى و ڕاگرتنى شه‌ڕیش به‌پێویست ده‌زانن. . سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌كه‌كه هەڵوێستی پارتەکەی لەسەر ئەو پرسە ڕوونکردەوە و وتی: "پێویسته هێزى نێوده‌وڵه‌تى نیوهندگیرى بكات نه‌ك مه‌سعود بارزانى، چونكه پێشتر بارزانى ته‌ره‌فگیر بووه و په‌كه‌كه‌ش به‌لایه‌نگرى توركیاى ده‌زانێت." . ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی باڵای پەکەکە چەند جارێک پارتی دیموکراتیان بە هاوکاریکردنی تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر قەندیل تۆمەتبارکردووە. . دوێنى هه‌ینى 16ى ئابى 2019 میدیایه‌كى عێراقى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ناوە په‌كه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه مه‌سعود بارزانى هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى نێوان په‌كه‌كه و توركیای داوە و په‌كه‌كه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بارزانى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گومانى هه‌بووه له‌لایه‌ن توركیاوه ڕاسپێردرابێت ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.