ناس کورد-
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پێدانی متمانە بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری "ناس" لە بەغدا (پێنجشەممە 27-10-2022) ڕایگەیاند، "زەنگی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی تایبەت پێدانی متمانە بە حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، لێیدا."
تاوەکە ئێستا 21 وەزارەت یەکلابووەتەوە و کاندیدەکانیان دیاریکراون، بەڵام چەند وەزارەتێک کێشەیان لەسەرە.