گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە زاری خودی کازم فاروقەوە’’

نهێنیی نوێ لەبارەی نەخۆشکەوتنەکەی د. کازم فاروق ئاشکرا کرا

2022.10.27 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنیی نوێ لەبارەی نەخۆشکەوتنەکەی د. کازم فاروق ئاشکرا کرا

ناس کورد-

دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی نەخۆشکەوتنی د. کازم فاروق بڵاوکردەوە و دەڵێن، هەر لە سەرەتاوە هەندێک گومانیان هەبووە لەسەر نەخۆشییەکەی و بە بابەتێکی گوماناوی وای بەسەر هاتووە و ماوەی سێ مانگە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن، " لە زاری خودی دکتۆر ھەندێک زانیاری ﻭﻭردمان لایە لەسەر ھۆکاری نەخۆشیەکەی، بەڵام بەھۆکاری ئـەوەی ئـێستا دکتۆر لە نێوان ژیان و مەرگدایە ھیچ نالێین." 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشیەکەی دکتۆر کازم ئـاگاداری ھەندێک نھێنین

 

‎ئـێمە ھەر لە سەرەتای نەخۆشکەوتنی دکتۆر کازم ئـاگادار بووین و پەڕلەمانی کوردستانمان ئـاگادار کردەوە لەوەی کە دکتۆر کازم فاروق بە بابەتێکی گوماناوی نەخۆش کەوتووە و خواردن و خواردنەوەی لە دەست داوە

‎ئـێمە وەک ئـەرکی شەرعی خۆمان لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمان کۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاند کە دکتۆر کازم بە ویستی خۆی مەبەستی نیە دەست لە کاری پەڕلەمانی بکێشیتەﻭﻭە ،بۆیە لەوێ دکتۆر ڕێواز فایق پێ ڕاگەیاندن کە ئـەو ئـستیقاڵەکەی ناخاتە بەرنامەی کار و قبوڵی نیە.

‎لەوێ سەرۆکی پەڕلەمان پێ ڕاگەیاندن کە پەڕلەمان تەواوی خەرجی نەخۆشکەوتنی دەگرێتە ئـەستۆ،بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی تەندروستی دکتۆر نەمان توانی دکتۆر ببینن

‎لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار پەیوندیمان بە دایکی دکتۆر کازم کردوە و لە نزیکەوە ھەواڵی کوڕەکەیمان پرسیوە،کۆتا جار کە پەیوەندیمان بە دایکی کرد پێ ڕاگەیاندین کە نەندروستی کوڕەکەی بەرەو و خراپەی و ماوەی سێ مانگە لە ژێر ھەناسەی دەستکرد دایە

‎ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشکەوتنی دکتۆر تا ئـێستا لەسەر خەت بووین بەشێک لە گومانەکانمان دیکۆمێنت کردوە و لە زاری خودی دکتۆر ھەندێک زانیاری ﻭﻭردمان لایە لەسەر ھۆکاری نەخۆشیەکەی،بەڵام بەھۆکاری ئـەوەی ئـێستا دکتۆر لە نێوان ژیان و مەرگدایە ھیچ نالێین.

‎ڕوپاک احمد وەرتی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان

‎بەدریە اسماعیل ئـەندامی پەڕلەمانی کورستان