گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە کارنامەکەى سودانى باسى ناردنى پارە بۆ هەرێم کراوە؟

2022.10.27 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
لە کارنامەکەى سودانى باسى ناردنى پارە بۆ هەرێم کراوە؟

ناس کورد-

 

رێککەوتن لەسەر یاساى نەوت و گاز و پێداچوونەوە بە سیاسەتى نەوتى هەرێم کراوتە مەرجى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەسەر نه‌وت و بودجه‌، بەو پێیە چاوەڕواندەکرێت تا یەکلاکردنەوەى ئەو دۆسیەیە بەغدا پارە بۆ هەرێم نەنێرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌گوێره‌ی خاڵی 23ى کارنامەکەى محەمەد شیاع سودانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، به‌ پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كارنامه‌یە رێككه‌وتوون، حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق رادەسپێردرێن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه‌ تا ده‌ركردنی پرۆژه‌ یاسای نه‌وت و غاز به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ دارشتنی پرۆژه‌ یاسای نه‌وت و غاز، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ كاروباری یاسایی، دارایی و سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكده‌هێندرێت.

 

No description available.

 

هەر بەپێی کارنامەکە، کابینەى سودانى خۆى بەدور دەگرێت لەگرتنەبەرى هەر رێوشوێنێک دژى هەرێمى کوردستان کۆمپانیا نەوتییەکان و دواخستنى رێوشوێنەکان لەو بارەیەوە، ئەوەش بۆ دورخستنەوەى مەترسی لەسەر ئابورى وڵات.  

No description available.  

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا بە شەفافى کاردەکەن بۆ داڕشتنى پڕۆژە یاساى نەوت و غاز لەماوەى شەش مانگدا.  

  

me_ga.php?id=5790  

هەر لە کارنامەکەیدا سودانى بەڵێنیداوە کاربکات  بۆ هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمان لەماوەى سێ مانگدا و ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەماوەى ساڵێکدا.  

  

No description available.No description available.