کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنە لە سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرێت کە بەڵێنەکانی بۆ دژایەتی گەندەڵی جێبەجێنەکردوە و دەڵێت دۆخەکە مایەی قبوڵکردن نیە. . موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردووە، پارێزگاری له شكۆی ده‌وڵه‌ت بكات و سزای ئه‌و كه‌سانه بدات په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كییان هه‌یه. . موقته‌دا سه‌در لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "وه‌ك ئامۆژگارییه‌كی برایانه چه‌ندین كاروباری گرنگ بیر عادل عه‌بدولمه‌هدی دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات، ئه‌وانیش داخوازی جه‌ماوه‌ری و مه‌رجه‌عییه‌تن پێكه‌وه، چونکە لە ڕووی شه‌رع و عه‌قڵ و جهماوهریشەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه". . سه‌در ئاماژەی بەوەداوە، "پێویستە پابه‌ندبوونی ته‌واو هەبێت به سه‌ربه‌خۆیی و نه‌بوونی سۆز بۆ هیچ لایەنیکی ده‌ره‌كی، چونكه به‌زاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی قوڵ و نوێیه". . سەدر وتوشیەتی: "دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری خراپه و وه‌ك خۆیه‌تی، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م هه‌وڵی چڕ‌وپڕ و به‌رجه‌سته بۆ كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بدات، هەروەها تا ئێستا هیچ بەرە و پێشچوونێكمان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا نه‌بینووه، ئه‌و بێده‌نگییه خۆی له خۆیدا مۆڵه‌تدانه به گه‌نده‌ڵیی، بەدڵنیاییەوە خەڵکیش بەردەوامی ئەو دۆخە قبوڵ ناکات". . لەکۆتایی پەیامەکەیدا سه‌در باسی لەوە کردووە "پێویسته كار بۆ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری عێراقیبكرێت و بێ سڵه‌مینه‌وه ئه‌وانه‌ی كار بۆ لاوازكردنی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن سزابدرێن". .