ناس کورد-
ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له نزیك گوندی ئامیان له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه لەگەڵ دەمانچەیەک لە نزیک تەرمەکە، پۆلیس دەڵێت دیار نییه كوژراوه یان خۆی كوشتووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان له نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش - موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووه.
وتیشی، كچه‌كه خه‌ڵكی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه و گولـلـه‌یه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وتووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووه یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژراوه، چونكه (ده‌مانچه‌یه‌ك) له نزیك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.