گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیەنرایە نەخۆشخانە

پیاوێک لەتۆڵەى منداڵەکەیدا قرژاڵێک بە زیندوویی قوتدەدات

2022.10.27 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک لەتۆڵەى منداڵەکەیدا قرژاڵێک بە زیندوویی قوتدەدات

ناس کورد-

 

پیاوێکی چینی لە تۆڵەی پێوەدانی کچەکەی قرژاڵێک بە زیندوویی قوتدەدات و بە سەختی نەخۆش دەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ژێجیانگ لە چین بڵاویکردەوە، پیاوێکى تەمەن 39 ساڵ لە چین دواى ئەوەى قرژاڵێک گازى لە کچەکەى گرتووە، بە زیندوویی قوتیداوە.

 

پیاوەکە دوای دوو مانگ بەهۆی ئازارێکی سەختی پشتەوە ناچار بوو بچێتە نەخۆشخانە.

 

لە پشکنینی سەرەتایی پزیشکیدا نەخۆشی لە سنگ و سکی و جگەر و کۆئەندامی هەرسیدا دەرکەوتووە، بەڵام پزیشکەکەی نەیتوانی هۆکارەکەی دیاری بکات. پاشان هاوسەرەکەی ڕووداوەکەی بیرکەوتەوە و پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت سەرچاوەی ئازارەکە بووە.

 

دکتۆر کاو کیان، بەڕێوەبەری بەشی گەدە و ڕیخۆڵە لە نەخۆشخانەی سێر رێن ران شو لە شاری هانگژۆ دەڵێت "چەندین جار پرسیارمان لێکرد کە ئایا یارییەک یان شتێکی نائاسایی قووتداوە، هەر شتێک کە ببێتە هۆی هەستیاری. بەڵام وتی نەخێر".