ناس کورد-
لەگەڵ ئامادەکارییەکانى پەرلەمان بۆ دانیشتنى تایبەت بە متمانەدان بە کابینەکەى محەمەد شیاع سودانى، هێزە ئەمنییەکان خرانە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" لەبەغدا رایگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشى "ج" لە کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانییەوە.
وتیشى هێزێکى زۆر لەچەندین ناوچەى بەغدا بڵاوەى پێکراوە بەبێ گرتنى هیچ پرد و رێگەیەکى سەرەکى، بەتایبەتى لەناوچەکانى نزیک ناوچەى سەوز.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینەکەى سودانى، لەکاتێکدا هێشتا بەشێک لە وەزارەتەکان یەکلایی نەکراونەتەوە.