گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

وادەى دابەشکردنى موچە راگەیەنرا

2022.10.26 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى موچە راگەیەنرا

ناس کورد-

 

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئێستا لە رێکخستنەوەی وەرگرتنی داهاتی نەوت و ئەو پارانەیە کە لە داهاتی ناوخۆ دەستی دەکەوێت، بە دڵنیاییەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەن و لە مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

سەبارەت بە نرخی نەوتی سپی، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بە نرخی پاڵپشتیکراو نەوت بە پاڵاوگەکان دەدات، وتیشی "عێراق بە هەر نرخێك نەوت بۆ کوردستان بنێرێت، بەهەمان نرخ بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت".

 

رێباز حەملان جەختیکردەوە لەوەی، باج لەسەر هاووڵاتییان زیاد نەکراوە، بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوە و رێكخستنەوەی باج کراوە.