گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکراکرا

دابەشکردنى موچە ’’دوادەکەوێت’’

2022.10.26 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى موچە ’’دوادەکەوێت’’

ناس کورد-

 

 دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە چەند رۆژێک دوادەکەوێت بەهۆی ئەوەی پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەست نییە، ئەوەش بەپێی کەناڵى "رووداو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵەکە لەسەر زارى وەزارەتی داراییەوە گواستییەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکەوێتە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەست نییە و تەنیا 100-150 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بۆیە پێشبینیی دەکرێت دابەشکردنی مووچە بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

 

هۆکاری نەبوونی پارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئەم مانگە و مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزێکی زۆری کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە، ئەوەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر حکومەت، ئەوەش بەپێی کەناڵەکە.