ناس کورد-
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست حكومه‌تى نوێى عێراق بەسەرۆکایەتى محەمەد شیاع سودانى له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو قسانەى نێچیرڤان بارزانى (26-10-2022) لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ شاندێكى كۆميته‌ى به‌رگريى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
له‌باره‌ى دۆخى عێراقيشه‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست حكومه‌تى نوێى عێراق له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان بێت و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگيرى و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. داكۆكيشى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته پێكهاته‌كانى عێراق شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژيان له عێراقدا بدۆزنه‌وه.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆميته‌ى به‌رگريى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو سارا نانى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى پارته جياكانى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا پێكهاتبوون.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياوه بڕيارى لێدرا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیای به پشتگيرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆييى ئه‌ڵمانيا له كاتى شه‌ڕى داعشدا.
به‌ڕێزيان جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه داعش هێشتا مهترسييهكى جددييه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى ئه‌ورووپاش ده‌كات. هه‌روه‌ها هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به باش له قه‌ڵه‌م دا و به پێويستى زانى پته‌وتر بكرێت.
له‌باره‌ى دۆخى عێراقيشه‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست حكوومه‌تى نوێى عێراق له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان بێت و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگيرى و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. داكۆكيشى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته پێكهاته‌كانى عێراق شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژيان له عێراقدا بدۆزنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، وێڕاى ستايشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا.
دۆخى ناوخۆى كوردستان، پرۆسه‌ى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌ورووپا به‌تايبه‌تى له بوارى وزه‌دا، مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.