ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ بەیانی بارانبارین دەستپێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و درەنگانی ئەمشەو بەشێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە بەیانی زوودا، دواتر ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئێوارە کەشەکە بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بارانبارین سبەی پلەی گەرما نزیکەی (1-2) پلە لەناوچە جیاجیاکان بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.