ناس کورد-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەبێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
بڕگهی دووەم، بریتییه له خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره 5ی له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕگەی سێیەم خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.