ناس کورد-
خانەوادەى کازم فاروق سەرۆکى پێشووى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان هەواڵى گیان لەدەستدانى کازم فاروقیان رەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خانەوادەى کازم فاروق (25-10-2022) لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیان کردووەتەوە، کازم فاروق لەژیاندا ماوە، بەڵام بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
ئەزیزان و دۆستان...
لەدوای ھەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆری ئێوەی ئەزیزەوە، بەپێویستی دەزانین بە ھەموو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین کە (دکتۆر کازم فاروق) لەژیاندا ماوە، بەڵام بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
سوپاسی خوای گەورە دەکەین لەسەر ھەموو بارودۆخێك و دووبارە زۆر سوپاس بۆ ھەواڵپرسین و دوعا خێرەکانتان.
خانەوادەی د.کازم فاروق