گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

حکومەتی هەرێم: خۆپیشاندانەکانی ئێران کاریگەرییان لەسەر جووڵەی بازرگانی هەبووە

2022.10.25 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم: خۆپیشاندانەکانی ئێران کاریگەرییان لەسەر جووڵەی بازرگانی هەبووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ئاشکرای کرد، خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران کاریگەرییان لەسەر گەشتکردنی ھاووڵاتییان بۆ ئەو وڵاتە ھەبووە و دەشڵێت، خۆپێشاندانەکان کاریگەرییان لەسەر جووڵەی بازرگانی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (25ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕاگەیاند، "ئەو خۆپێشاندان و ئاڵۆزییانەی لە ئێران دەستی پێ کردووە، کاریگەرییان لەسەر ھاتوچۆی ھاووڵاتییان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەبووە، بەتایبەتی سەردانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێرانەوە زۆر کەمی کردووە و ئێستا خۆپێشاندانەکان کاریگەرییان لەسەر گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە هەیە.''

 

لەبارەی جووڵەی بازرگانییشەوە، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: "ڕەوشی ئێستای ئێران تەنیا کاریگەریی لەسەر گەشتکردنی ھاووڵاتییان ھەبووە، لەڕووی جووڵەی بازرگانییەوە ھێشتا کاریگەریی نەبووە و ڕۆژانە بە شێوەیەکی ئاسایی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت و ڕەوشی ناوخۆی ئێران ھیچ زیانێکی بۆ کەرتی بازرگانی نەبووە.''