گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما سبەی بەرزدەبنەوە

2019.08.17 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما سبەی بەرزدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد کەشناسی هەرێم رایدەگەێنێت "پلەکانی گەرما جاریکی دیکە ڕوو لە بەرز بونەوە دەکەن". . ئەمڕۆ، شەممە 17ی ئابی 2019، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. . بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندوە "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بۆ سبەی یەک‌شەممە بەرز دەبنەوە". . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 24 بۆ 42 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی یەکشەممە، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زیاتر بەرز دەبنەوە و لەنێوان 27 پلە بۆ 44 پلە دەبێت. .