گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

شارۆچکەیەکی چین ڕۆژانە 10 هەزار جلی بووک بەرهەم دەهێنێت

2022.10.25 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
شارۆچکەیەکی چین ڕۆژانە 10 هەزار جلی بووک بەرهەم دەهێنێت

ناس کورد-

داتا و ئامارەکانی پیشەسازیی جلی بووک لە چین دەریانخستووە کە 53.4%ی ئەو کچانەی پلانیان هەیە هاوسەرگیری بکەن دەیانەوێت جلی بووکێنی سپی لەبەر بکەن، لە کاتێکدا 46.6% دەیانەوێت بە جلوبەرگی کلتوریی چینی چیۆنگسامی دەربکەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام کاتێک ئەو بووکانە جلی بووکێنی خەونەکانیان هەڵدەبژێرن، لەوانەیە بیر لەوە نەکەنەوە کە هەموویان لە یەک شوێنەوە هاتوون، ئەویش شارۆچکەی دینگجینە لە پارێزگای ئەنهوی کە ژمارەی دانیشتووانەکەی تەنها 60 هەزار کەسە.

 

لەم شارۆچکەیەدا 15 هەزار کەس لە پیشەسازی جلی بووکێنیدا کاردەکات کە بەسەر زیاتر لە 400 کۆمپانیای دروستکردنی جلوبەرگ و زیاتر لە 100 کۆمپانیای دروستکردنی ئیکسسواراتدا دابەشکراوە، بەهای بەرهەمهێنانی ساڵانە زیاتر لە 2.4 ملیار یوانی چینییە.

 

کارگەکانی جلی بووکێنی شارۆچکەی دینگجی ڕۆژانە لانیکەم 10 هەزار جلی بووکێنی بۆ بازاڕی ناوەوە و دەرەوە دابین دەکەن. زیاتر لە 10 کۆمپانیای گەیاندنی خێرا و چوار کۆگای دابەشکردن لە شارۆچکەکەدا جێگیرکراون. بەرهەمەکان دەتوانن لە ماوەی سێ ڕۆژدا بگاتە زۆربەی شوێنەکانی چین. لە ماوەی نیوەی دووەمی ساڵی 2018دا  زیاتر لە 30 کارگەی شاری دینگجی جلی بووکێنییان هەناردەی ئەمریکا و ئەوروپا کردووە و فرۆشیان 12 ملیۆن دۆلار بووە.

No photo description available.

لە بنەڕەتدا شارۆچکەیەکی کشتوکاڵییە، شارۆچکەی دینگجی خەریکە دەگۆڕێت بۆ بنکەیەکی بەرهەمهێنانی جلی بووکێنی وەک بەشێک لە گۆڕانکاری پیشەسازی لە دێڵتای ڕووباری یانگتزێ. پیشەسازییەکە لە شاری هوژۆی ویلایەتی سوژۆوە کە 400 کم لێیەوە دوورە، گواسترایەوە بۆ ئەو شوێنە.

 

پێشتر دانیشتوانی دینگجی بۆ کارکردن لە کارگەکانی جلی بووکێنی ڕوویان لە هوژۆ کرد، لەگەڵ گۆڕینی پیشەسازی لە شاری سوژۆ، حکومەتی دینگجی کار بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران لەو پیشەسازییەدا و نۆژەنکردنەوەی کرێکاران دەکات، بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی جلی بووکێنی.

May be an image of 1 person and indoor

شو چانگینگی تەمەن 64 ساڵ یەکەم منداڵە لە منداڵەکانی دینگجی کە لە شاری سوژۆوە دەگەڕێتەوە. لە ساڵی 1992 بۆ کارکردن ڕووی لە شاری هوژۆ لە ویلایەتی سوژۆ کردووە و لە ساڵی 2010 گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی بەدوای دەرفەتی خۆشگوزەرانی نوێدا دەگەڕێت.

 

کەمی تێچووی زەوی و کار وایکرد شو چانگینگ بۆنی دەرفەتی گەشەکردن لە شارۆچکەکەیدا بکات، لە شاری دینگجی کارگەیەکی سێ نهۆمی بۆ جلی بووکێنی دروستکرد. لە نهۆمی یەکەمدا ئامێرەکانی دا و نهۆمی دووەمی تەرخانکرد بۆ نمایشکردنی جلەکان، نهۆمی سێیەمیش تایبەت بوو بە دورین و چەرمووکردن. 

May be an image of 1 person, flower and indoor