ناس کورد-
ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا گوتی، سەقامگیری ئابوری لە پێشینەی کارەکانی دەبێت و "لە ماوەی داهاتوودا بڕیاری قورسی ئابوری دەدرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕیشی سوناک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا (25ی تشرینی یەکەمی 2022) بەڵێنی دا بە "دووبارە یەکخستنەوەی وڵات" و دووپاتیکردەوە کە "بە بەردەوامی کار دەکەم بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانم."
سوناک بەڵێنی بە بەریتانییەکان دا کە "وڵات بەرەو داهاتوویەکی باشتر دەبات و پێداویستییەکانی گەل لەسەروی هەموو سیاسەتێکەوە دەبێت."
گوتیشی، "کار دەکەین بۆ پاراستنی سەروەری بەریتانیا و هەموو ئەو هەلانە دەقۆزینەوە کە لە جیابوونەوەمان لە یەکێتی ئەوروپا دەستمان کەوت."
جەختیکردەوە کە حکومەتەکانی پێشوو چەندین هەڵەیان کردووە، "بەڵام ئێمە کار دەکەین بۆ ڕاستکردنەوەیان."
باسی لەوەشکرد کە "ڕێگە نادەین نەوەی داهاتوو بە دەست قەرز و ئاڵنگارییەکانەوە بناڵێنن."